ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی براهیم دیاز بڵاوکرایەوە

یاریگا –

ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی براهیم دیاز بڵاوکرایەوە و ئەو یاریزانەی ریال مەدرید سەلامەتە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە براهیم دیاز یاریزانی ریال مەدریدی ئیسپانی پێکانی نییە و بۆ یاریی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا بەردەست دەبێت، کە ئەو یاریزانەی ریال مەدرید سێشەممە لە یاریی بەرامبەر لایپزیگ تووشی پێکان بوو، یارییەکەی تەواو نەکرد.

ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە براهیم دیاز سەلامەتە و هیچ پێکانێکی نییە، بەمەش بۆ یاریی داهاتووی لۆس بلانکۆس ئامادە دەبێت.

ماڵپەڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پزیشکانی ریال مەدرید بە وردی چاودێری براهیم دیاز دەکەن ئەگەر لە ماوەی سێ یەکەی مەشق و راهێنانی ریال مەدرید هیچ ئازارێکی نەبێت، ئەوا بەشداریی یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات، چونکە پزیشکەکانی یانەکە هۆشدارییان داوەتە دەستەی راهێنەران پەلە لە یاریکردنی دیاز نەکەن.

براهیم دیاز لە یارییەکەی لاپیزیگ تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە بەهۆی پێکانەوە یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و یاریگای بەجێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button