ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

“رۆیشتنی بێنزێما سوودێکی زۆری بۆ ریال مەدرید هەبوو”

یاریگا –

ستیفان ئیفێنبێرگ، ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێی وایە رۆیشتنی کەریم بێنزێما باشترین رووداو بوو کە لە هاویندا بۆ ریال مەدرید روویدا.

لەکۆتایی وەرزی رابردوو، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی بێنزێما، دوای بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تا ساڵی 2024 درێژکرایەوە ، کەریم بڕیاریدا کە یانەکە جیبهێڵێت و لە سعودیا درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات.

لە دوای رۆیشتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە ریال هەستی بە نەبوونی ئەو نەکردووە، بەتایبەت لە دوای ئەو ئاست و ئەنجام بەرچاوانەی لە جود بێڵینگهام و برایم دیاز و ڤینیسیوس پێشکەشیان کردووە توانیان بۆشایی بێنزێما پر بکەنەوە.

ئیفێنبێرگ کە وەک شیکەرەوە بۆ یارییەکەی ریال و لایپزیگ ئامادەبوو، بە ئاسی راگەیاند:

ریال تێکەڵەیەک لە یاریزانی بەئەزموون و بەهرەمەند و گەنجە. یانەیەکی لەڕادەبەدەر بەهێزە و پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ. کاتێک تووشی کێشە دەبن، تۆنی کرۆس و مۆدریچی هەیە کە رەوتی یارییەکە بە باشی دەخوێننەوە و پرۆسەکە دەگۆڕن. لایپزیگ تیپیکی بە تێکڕای تەمەن 23ساڵە، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە رکابەری پاڵەوانەتییەکەیە، ئەوپەڕی گەر تا قۆناخی هەشت بچێت و دواتر ماڵئاوا دەکات.

ستیفان ئیفێنبێرگ، ئەفسانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

ئیفێنبێرگ سەبارەت بە رۆیشتنی بێنزێما لە ریال گوتی:

بە بۆچوونی من باشترین رووداو بۆ ریال رۆشتنی بێنزیما بوو. ئەو رۆیشت و ڤینیسیۆس ئازاد کرا. ئێستا زیاتر پاڵنەر و دڵخۆشتر دەیبینم. یانەی ریال یانەیەکی ئەفسانەییە و دەزانێت چۆن بۆشایی گەورەکانی پڕبکاتەوە.

ریال مەدرید و لایپزیگ لە یاریی چوونی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی دیاز لە بەرژەوەندی مەدریدییەکان کۆتایی هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button