ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دی یۆنگ بارسێلۆنا دەخاتە كێشەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی یانەكەی تووشی كێشە دەبێت.

بەپێی زانیاریەكانی راك 1  بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەكەی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا كەڵەكە بووە و یانە كەتەلۆنییەكە تووشی كێشە بووەتەوە.

گرێبەستەكەی فرێنكی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بارسێلۆنا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ناوەڕاستكارەكەی پێشكەشی دەكات، دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتە و لە یانەكەی پارێزگاری لێ بكات.

پێش سێ مانگ بارسێلۆنا ئۆفەرێكیان بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ دی یۆنگ نارد، بەڵام یاریزانەكە وەڵامی نەداوەتەوە.

لە راپۆرتەكەی راك1 هاتووە، مانەوەی فرێنكی دی یۆنگ لە بارسێلۆنا بە واتای ئەوە دێت یانە كەتەلۆنییەكە دەبێت 77 ملیۆن یۆرۆ لە ماوەی دوو ساڵدا بە یاریزانەكە بدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕە پارەیە 30 ملیۆنی پێكدێت لە كرێی گواستەنەوەی و موچەكەی ئێستای كەبەهۆی دواخستنی موچە لە سەردەمی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ كەڵەكە بووە.

لە درێژەی راپۆرتەكەشدا هاتووە، بەوەش لە هاوینی ئەمساڵەوە و بۆ ئەو دوو ساڵەی لە بارسێلۆنا ماوییەتی دی یۆنگ لە هەر ساڵێكدا تێچووەكەی 39 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەبەر ئەوەش ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە بیر لە دوو رێگا دەكاتەوە، یان گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە یاخوود بە بڕێكی زۆر دەستبەرداری بێت.

لە لایەكی دیكەوە جێرارد رۆمێرۆ ئاشكرایكردووە كە یانەی تۆتنهام ئۆفەرێكیان بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی فرێنكی دی یۆنگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button