ئیسپانیا

زیدان: زۆر بە بێڵینگهام سەرسامم

یاریگا –

زیدان ستایشی بێڵینگهام دەکات و دەڵێت ‘بێڵینگهام کاری باوەڕپێنەکراو دەکات’.

زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی ئاسی ئیسپانی لەبارەی جود بێڵینگهام دەڵێت :’بێڵینگهام کاری بڕواپێنەکراو دەکات، لەم تەمەنەدا زۆربەی ژمارە و ریکۆردەکانی تێپەڕاندووە، نابێت بیرمان بچێت بێڵینگهام تەمەنی تەنیا 20 ساڵە، کەچی بەردەوام بە گۆڵ و ئاستە بەرزەکەی ئاستی چاوەڕوانی هەمووانی بەرزکردووەتەوە، بە هەمووانی پیشان داوە بێڵینگهام کێیە’.

هەروەها زیزۆ لەبارەی بێڵی دەشڵێت :’من زۆر زۆر پێی سەرسامم، زۆر دڵخۆشم کاتێک سەیری یارییەکانی دەکەم، هیوادارم بتوانێت نازناوەکان لەگەڵ ریال مەدرید بەدەست بهێنێت، هەر ئەو هیوایەم بۆی هەیە’.

بێڵینگهام پێشتر چەند جارێک گوتویەتی زیدان نموونەی باڵایەتی و لە ریال مەدرید بۆ ئەوەی شوێنپێی زیزۆ بگرێتەوە درێسی ژمارە 5 دەپۆشێت.

بێڵینگهام لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە 29 یاری 20 گۆڵ و 8 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button