ئینگلتەرا

پێکان بەرۆکی ئەستێرەکانی سیتی بەرنادات

سێ لە ئەستیرەکانی گواردیۆلا تۆشی پێکان دەبن...

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی ئاشکرایکرد، جاک گرێلیش و بێرناردۆ سیلڤا و یۆشکۆ ڤاردیۆل بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕن.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاری چوونی قۆناخی 16ی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر کۆپنهاگن یاری کرد و توانی بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بەڵام دڵخۆشی سیتیزنەکان کاتی بوو بەهۆی ئەوەی جاک گرێلیش، لە ناوەڕاستی گێمی یەکەمدا، لە بڕبڕەی پشتیدا تووشی پێکان بوو. گواردیۆلا لە دوای یارییەکە دووپاتی کردەوە کە یاریزانە ناوەراستەکارەکەی تووشی کێشەی ماسولکەکانی بووە و هەروەها ئاشکرای کرد کە بێرناردۆ سیلڤاش بەهۆی ئازاری پاژنەی پێ لە گێمی دووەمدا ناچار بوو یاریگا بەجێبهێلێت، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ڤاردیۆل، بەرگریکاری یانەکەی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سیتی کە تازە لە پێکانەکان رزگاری ببو دوای ئەوەی بە درێژایی وەرز بۆ ماوەی پێنج مانگ بێ بەش بوو لە تواناکانی کیڤن دی برۆین، هەروەها دوو مانگیش ئێرلینگ هالاند نەیتوانی یاری بکات. لە کۆتاییشدا ستۆنس لە دوای ماوەیەکی زۆر دوێنێ شەو توانی بگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی.

یاریزانانی مانچێستەر سیتی، هەموویان شەوی سێشەممە لە یاریگای پارکن بەبێ کێشە ئامادە ببون، بەڵام ئێستا جارێکیتر  نیگەرانیەکانی سیتی دەستی پێکردەوە.

پێکانەکان لە ساتێکی قورسدا بەرۆکی گواردیۆلایان گرت، لە کاتێکدا کە سیتی دەبێت خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی چێڵسیەکی بەهێزتر ئامادە بکات. هەروەها سێشەممەی دواتر میوانداری برێنتفۆرد دەکات. پاشان گەشت دەکەن بۆ بۆرنمۆس و لوتن دواتریش لە دێربی مانچێستەر رووبەڕووی شەیتانە سوورەکان دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button