چامپیۆنزلیگگرنگترین

کاپیلۆ:هۆكاری سه‌ركه‌وتنی گواردیۆلا ئاشكرا ده‌كات

ئانچێلۆتی نایاب و سه‌رنجراكێشه‌

یاریگا –

فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری پێشووی ئیتاڵیا ئه‌و هۆكاره‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ گواردیۆلا له‌گه‌ڵ مانچێستەر سیتی، نازناوی چامپیونزلیگی برده‌وه‌ ستایشی کارلۆ ئانچیلۆتیشی كرد.

کاپێلۆ لە لێدوانێکدا رۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید تایبەتە، چونکە دەتوانێت هەندێک یاریزان رازی بکات کە لە شوێنێكی تر جگە لە شوێنی خۆیان یاری بکەن، تەنانەت ئەگەر یاریزانه‌كه‌ باشترینی خۆی لە رۆڵێکی جیاوازدا پێشكه‌ش نه‌كات، ئەوا بەڕاستی 90% ده‌توانێت ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكات، ئانچیلۆتی لەم بابەتەدا نایاب و سەرنجڕاکێشە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئانچێلۆتی به‌رده‌وام شێوازی یاریكردنی خۆی ده‌گۆرێت، بەڵام ئەوە بەندە بە کوالێتی یاریزانەکانەوە، له‌ یارییه‌كه‌وه‌ بۆ یارییه‌كی تر.

کاپێلۆ له‌ باره‌ی گواردیۆلاشه‌وه‌ گوتی، پیپ ماوەیەکی زۆر هەمان سیستمی بارسا یاریی ده‌كرد، تاوەکو لەم دواییانەدا پەرەی سەند، ئەمەش ڕێگەی پێدا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، لە رابردوو لە دەرەوەی بارسێلۆنا نه‌یتوانی نازناوی چامپیونزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت چونکە سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و عەقڵیەتەی بردنەوەی کە لە بارسا هەیبوو ، به‌ تایبه‌ت لە بایرن نەیتوانی ئەو کارە بکات.

لە کۆتاییدا گوتی: ئێستا سیستەمەکەی گۆڕیوە، وه‌رزی رابردووش به‌و سیسته‌می ئێستا یاریكرد، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ستۆنزی بەرگریکار وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکات بۆ ئەوەی پشتگیری بەرگری زیاتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button