ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

براهیم دیاز باس لە شێوازی ئاهەنگگێڕانەكەی دەكات

یاریگا –

براهیم دیاز، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات باس لە شێوازی ئاهەنگگێڕانەكەی لەسەر شێوازی جود بێڵینگهام دەكات.

شەوی رابردوو لایپزیگ لە یاریگای رێد بوڵ ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید لەلایەن براهیم دیاز لە خولەكی 48ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی ماركا، دەربارەی پێكانەكەی براهیم دیاز گوتی:

پێموایە كێشەیەكی بچووكە، پشكنینم بۆ دەكرێت و هیچ شتێك نابێت.

دەربارەی یارییەكە گوتی:

زۆر دڵخۆشم كە توانیم یارمەتی تیپەكەم بدەم، سەرەڕای پێكانەكان بەردەوامین لە نیشاندانی ئەوەی كە ئێمە تیپێكی گەورەین، كە ئێمە ریال مەدریدین.

لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:

لایپزیگ چەند هەلێكی گۆڵكردنیان هەبوو، یارییەكی جوان بوو، ئێمەش یارییەكی جوانمان ئەنجامدا، چەندین هەلی گۆڵكردنمان لەدەستدا، بۆ یاری گەڕانەوە هەوڵی فێربوون و گۆڵكردن دەدەین.

دەربارەی ئاهەنگگێڕانەكەی لەسەر شێوازی جود بێڵینگهام، گوتی:

من زۆر خۆشم دەوێت، فێری فێربوونی زمانی ئیسپانی دەكەم، جیا لە كاریزماكەی، كەسێكی گەورەیە و یاریزانێكی گەورەیە.

وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە بەرواری 6ی مانگی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button