عێراقکوردستان

ئەمڕۆ شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆک دەگاتە شاری بەسڕا

Yariga App

ئەمڕۆ شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆکی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ یاریەکەی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی شاری بەسڕا دەکەن.

یانەی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە دەگاتە شاری بەسڕا و دوو یەکەی مەشقی ئەنجامدەدات پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی لەگەڵ یانەی نەفتی بەسڕا لە گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 15\2\2024 یاریەکە بکەن، دهۆک دوای تەواو بوونی ئەم یاریە ڕاستەوخۆ گەشتی میسان دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری گەڕی پازدەم بەرامبەر یانەی نەفتی میسان لە 20ـی ئەم مانگە  لە یاریگای میسانی ئۆڵۆمپی، تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە هەر دوو یاریزان ژیار گۆڤەند و محەمەد معن بۆ یاریەکە ئامادە دەبن یاخود نا، هەر دوو یاریزانی ناوبراو بە هۆی پێکانەوە لە یاری ڕابردوو بەرامبەر یانەی ئەلقاسم بەشداریان نەکرد.

یانەی دهۆک بە 21 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەیە و یانەی نەفتی بەسڕا بە 13 خاڵ لە پلەی چواردەم دێت، گەڕی ڕابردوو یانەی نەفتی بەسڕا لە یانەی تەڵەبەی بردەوە و دهۆکیش دواخولەک یانەی ئەلقاسمی تووشی شکست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button