ئیسپانیا

دی یۆنگ ئۆفەرە نوێیەکەی بارسێلۆنا بە گاڵتەجاری ناودەبات

یاریگا –

ئەو مووچەیەی بارسێلۆنا، لە گرێبەستە نوێیەکەدا پێشکەشی فرانکی دی یۆنگی کردووە لە مووچەی ئێستای کەمترە و بە گوتەی ئەستێرە هۆڵەندییە، ئەمە گاڵتەجاڕییە.

دی یۆنگ ئەمساڵ وەرزی پێنجەمی لە بارسادا بەسەر دەبات و یاریزانێکی بەهێزی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بووە. دوو ساڵ لەمەوبەر نزیک بوو لەوەیکە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکات، بەڵام لەسەر پێداگری خۆی لە بارسێلۆنا مایەوە. ئێستاش بەهۆی ئەو بارودۆخەی رووبەڕووی یانەکە بووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر لە هاویندا یانە کاتالۆنییەکە جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسا پێشنیازی بۆ دی یۆنگ کردووە کە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2026 لەگەڵ بڕگەی درێژکردنەوەی تاوەکو 2029 نوێ بکاتەوە.

ئەم ئۆفەرە بەر لە سێ مانگ پێشکەشی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە کراوە و تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە. هۆکارەکەشی بەهۆی کەم کردنەوەی بڕێکی بەرچاو لە مووچەکەیەتی کە لە گرێبەستە نوێیەکەدا ئاماژەی پێکراوە، کە دی یۆنگ بە باوەڕپێنەکراو و گاڵتەجاڕی ناوی دەبات.

بلاوگرانا رووبەڕووی کێشەی دارایی قووڵ بووەتەوە و دی یۆنگ هەمیشە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە بە کەمکردنەوەی مووچەکەی لەم چەند ساڵەی دواییدا رازی بووە، بەڵام بۆ ئەو قبوڵکراو نییە کە مووچەکەی لە سێ ساڵی داهاتوودا کەمتر بێت لە مووچەی ئێستای کە بڕی 25 ،لیۆن یۆرۆیە، بە تایبەتی کە ئۆفەری دارایی زۆر باشتری هەیە، دەتوانێت لەم هاوینەدا وەڵامێکی ئەرێنی بۆ یەکێکیان بداتەوە. بەم مەرجانە بە ئەگەرێکی زۆر دی یۆنگ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button