ئینگلتەرا

کریستیانۆ پالپشتی یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکات

یاریگا –

ریۆ فێردیناند، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، باسی لە پاڵپشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دیێگۆ داڵۆت کرد.

داڵۆت لە چەند هەفتەی رابردوودا ئاستێکی زۆر نایابی لە مانچێستەر یونایتددا نیشانداوە و فێردیناندیش یەکێکە لەو کەسانەی لەم ماوەیەدا چەندین جار ستایشی کردووە.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئەم بەرگریکارە پێشووەی یونایتد ئاشکرای کرد کە پێشتر چەندین جار گومانی لە توانای ئەم یاریزانە هەبووە و دواجار ئەوە رۆناڵدۆ بوو دڵنیای کردەوە کە داڵۆت بەرگریکاریکی زۆر باشە و توانای پێشکەوتنی هەیە.

فێردیناند لە پۆدکاستی تایبەتی خۆیدا کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، گوتی:

دەبێت بە تایبەتی باسی داڵۆت بکەم. ئەو یاریزانێک بوو کە لە سەرەتاوە هەمیشە گومانم لە لێهاتوویی هەبوو. بیرمە لەگەڵ کریستیانۆ قسەم کرد و لێم پرسی ئایا بەڕاستی دالۆت باشە؟

رۆناڵدۆ دڵنیای کردمەوە کە ئەم یاریزانە زۆر کاردەکات و هەوڵدەدات خۆی بکاتە یاریزانێکی باشتر و 100% باشتر دەبێت. ئەو ئەم رووداوانەی لە راهێنانەکاندا بینیبوو و بۆیە هەموو شتێکی زۆر باش دەزانی”.

داڵۆت ئەم وەرزە لەگەڵ یونایتد بەشداری لە 32 یاریدا لەسەرجەم پاڵەوانەتییەکاندا کردووە و 2 گۆڵ و سێ ئەسیتیشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button