ئیتاڵیاگرنگترین

ژمارەی یانەکانی سێریا ئەی کەم ناکرێتەوە و سێریا ئەی دەیەوێت شوێنپێی پڕێمەرلیگ بکەوێت

''زۆری ژمارەی یانەکان، کوالێتی تۆپی پێی دابەزاندووە''

یاریگا –

یانەکانی ئیتاڵیا دەنگیان بە هێشتنەوەی ژمارەی یانەکانی سێریا ئەی وەک خۆیدا.

خاوەن پشکەکانی یانەکانی سێریا ئەی لە میلان کۆبوونەوە و باسیان لە ئەگەرەکانی زیادکردن یاخود کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکانی سێریا ئەی کرد و لە کۆتاییدا بە زۆرینە، دەنگ بە هێشتنەوەی هاوکێشەکە وەک خۆیدا.

تەنیا یانەکانی یوڤێنتوس، ئینتەر میلان، ئەیسی میلان و رۆما دەنگیان بە کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکان بۆ 18 یانە دا، بەڵام دەنگەکانیان کاریگەرییان لەسەر گۆڕینی شێوازەکە نەبوو.

یانە ‘گەورەکانی’ ئیتاڵیا هەموو هەوڵێکیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکاندا، چونکە یانەکانی پێیان وایە، کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکان، کوالێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەرزدەکاتەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکی لەمشێوەیە، پێویستی بە دەنگی 14 یانە لە کۆی 20 یانە هەیە.

سێریا ئەی دەیەوێت ئۆتۆنۆمی زیاتر بەدەستبهێنێت و لەژێر چەتری یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا بهێتە دەرەوە، هاوشێوەی پرێمەرلیگ لە ئینگلتەرا. بۆیە یانەکان پڕۆژەبڕیارێکیان ئامادەکردووە، تاوەکو لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیار لەسەر سەربەخۆیی زیاتری کۆمەڵەی سێریا ئەی بدرێت و بۆ تەواوی بڕیارەکانی نەگەڕێتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button