ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

ئیتیحاد ئۆفەرێکی مێژووی پێشکەشی محەمەد سەڵاح دەکات

یاریگا –

ئیتیحاد، ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح لەبەرچاو گرتووە. ئۆفەرەکەی ئیتیحاد بۆ ئەستێرەکەی لیڤەرپوول رێکۆردێکی جیهانی تۆمار دەکات.

محەمەد سەڵاح لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە لە پاڵەوانەتییەکە دوورکەوتەوە. بەڵام یەستێرە میسرییەکە وەکوو جاران بۆ یانەکەی گرنگە و ئامانجیان ئەوەیە دووەم نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵدا بەدەستبهێنن.

یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە لە پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینی رابردوودا ئامانجی ئیتیحادی سعودی بوو، یانە سعودییەکە ​ئۆفەرێکی بە بڕی 150 ملیۆن پاوەند (188 ملیۆن دۆلار) پێشکەشی لیڤەرپوول کرد،ک بەڵام یانە ئینگلیزییەکە قبۆڵی نەکرد.  سەرچاوەکانی نزیک لە ئیتیحاد ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان بێهیوا نەبوون و ئامادەن بڕی 200 ملیۆن پێشکەش بە بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێی عەرەبی لە جیهاندا بکەن.ئۆفەرە زەبەڵاحەکە بریتیە لە نزیکەی 1.5 ملیۆن پاوەند (1.9 ملیۆن دۆلار) لە هەفتەیەکدا، کە نزیکەی چوار هێندەی مووچەی ئێستای لە لیڤەرپوولدایە. بە پێچەوانەی فابینهۆ و جۆردن هێندێرسۆن کە لیڤەرپوول لە هاوینی رابردوو بە یانەکانی سعودی فرۆشت، سەڵاح چیرۆکێکی جیاوازە و نایانەوێت ئەستێرە بەنرخەکەیان لەدەست بدەن. بەڵام رۆیشتنی لەناکاوی یۆرگن کلۆپ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کاریگەری لەسەر داهاتووی فیرعەونی لیڤەرپوول دەبێت.

بە گوێڕەی ماڵپەری زە سەن، ئیتیحاد ئۆفەرێکی گەورە بە بەهای 235 ملیۆن یۆرۆ بۆ لیڤەرپوول بۆ سەڵاح ئامادە دەکات. ئەگەر ئەو گرێبەستە تەواو ببێت، ئەوا گرانترین گرێبەست دەبێت لە مێژووی تۆپی پێدا و رێکۆردی ئەو 222 ملیۆن یۆرۆیەی پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2017دا بۆ گواستنەوەی نەیمار لە بارسێلۆنا خەرجی کرد، تێدەپەڕێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button