ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

كروس وەڵامی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا دەداتەوە

یاریگا –

تۆنی كروس، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەڵامی دەنگۆیەكانی گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانی دەداتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لایپزیگ لە یاریگای رێد بوڵ ئارێنا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لایپزیگ تۆنی كروس، دەربارەی گەڕانەوەی بۆ بایرن میونشن گوتی: 

كاتێك گوێت لەوە دەبێت كە راهێنەرێك دەیەوێت بتگوازێتەوە هەست بە دڵخۆشی دەكەیت، بەڵام دەمەوێت ئەوە دڵنیا بكەمەوە كە ناگەڕێمەوە و یاری بۆ بایرن میونشن ناكەمەوە.

دەربارەی پەشیمان بوونەوەی لە بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی كروس گوتی:

دەبێت بریاری زۆر بدەم، ئەوە بەندە بە چۆنیەتی هەستكردن بە پلانە كەسییەكانم، چونكە من دەمەوێت كارەكەم لە بەرزترین ئاستدا تەواو بكەم.

بیر لەوە دەكەمەوە، ئەگەرێك هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بەڵام كاتێكی زیاتر بە خۆم دەدەم بۆ ئەوەی بڕیارێكی درووست بدەم.

لەم وەرزەی لالیگادا كروس بەشداری لە 23 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و حەوت گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button