عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا: ئەحمەد مەکەنزی تا دوو کاتژمێر پێش یارییەکە ئامادە نەبوو بەشداریی یارییەکەی نەورۆز بکات

Yariga App

یاریگا –

ئەحمەد مەکەنزی بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی تاوەکو دوو کاتژمێر پێش یارییەکەی نەورۆز رەتیکردبووەوە بەشداریی یارییەکە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەحمەد حەسەن مەکەنزی بەرگریکاری یانەی هەولێر بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی ئامادە نەبوو بەشداریی یارییەکەی نەورۆز بکات، تاوەکو کاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆ یاریزانەکە رەتیدەکردەوە بەشداریی یارییەکە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، هەریەکە لە حوسێن جولی و ئەحمەد مەکەنزی پێش یارییەکەی نەورۆز لە گەڕی سێزدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێرەوە بەڵێنیان پێدراوە شایستە داراییەکانیان پێبدرێت، هەربۆیە گۆڵپارێزەکە و بەرگریکارەکە بەشداریی یارییەکەیان کرد و لە پێکهاتەی سەرەکی بوون.

ئەحمەد مەکەنزی لە خولەکی 31 تاکە گۆڵی یارییەکەی هەولێری کرد و دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی چووە لای حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری یانەکەی و لە باوەشی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button