ئیسپانیاگرنگترین

لە دوای یارییەکەی بارسێلۆنا چی روویدا و لاپۆرتا چی کرد؟

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، لە دوای یەکسان بوونی یانەکەی بەرامبەر گرانادا زۆر تووڕە و دڵتەنگ بوو.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە چوارچێوەی هەفتەی 24ی لالیگادا رووبەڕووی گرانادا بووەوە و لە یارییەکی پڕ لە گۆڵدا بە ئەنجامی 3-3 بەرامبەر ئەم تیپە یەکسانبوو.

رەنگە کەم کەس چاوەڕێی ئەوە بووبێت کە خوێندکارەکانی چاڤی لەم یارییەدا بەرامبەر بە تیپی خوارەوەی ریزبەندی لالیگا سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت. ئەم بابەتەش ناڕەحەتییەکی زۆری بۆ هاندەران و یاریزانان و ستافی تەکنیکی و بێگومان بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دروستکرد.

ئەم رووداوە بووە هۆی ئەوەی بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا هەوڵیان دا بچنە ناو شوێنی تایبەتی یاریگاکە بۆ ئەوەی بەرامبەرلاپۆرتا ناڕەزایی دەرببڕن.

ئێلچیرینگویتۆ ئاشکرای کرد کە چەند کەسێک ویستوویانە بچنە شوێنی تایبەتی یاریگا و بە دەنگی بەرز سووکایەتی و هەڕەشەیان لە لاپۆرتا و بەڕێوەبەرانی تری بارسا کردووە، کە بۆ سەیرکردنی یارییەکە لە یاریگا ئامادە بوون، بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە کە دۆخی بارسا بە هیچ شێوەیەک باش نییە.

لە لایەکیترەوە رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، توڕەیی لاپۆرتا دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە باوەڕپێنەکراو بوو و زۆر سەیر بوو، هەروەها بە دەنگێکی بەرز هاواری کردووە، ئەمەش سەرنجێکی ئامادە بووان بە لای خۆیدا راکێشاوە. لە کاتێکدا تەنانەت ئەو سینیانەی کە بۆ پێشکەشکردنی خواردن بەکاردەهێنرابوون فڕێیداوەتە خوارەوە.

هاوکات دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە، چاڤی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختی لەسەر دڵتەنگی لاپۆرتا کردەوە و رایگەیاند کە دوای یارییەکە توڕە بووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم یەکسانبوونە زۆر نائومێدکەر و قبوڵنەکراو بوو بۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button