ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یانەی کارەبا لە مەسقەت رووبەڕووی عەهدی لوبنانی دەبێتەوە

یاریگا –

بڕیارە سبەی سێشەممە یانەی کارەبا، یەکەم یاری خۆی لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی رۆژئاوای ئاسیا لە مەسقەت، پایتەختی عومان بکات.

کارەبا بە ڕاهێنەرایەتی لوئەی سەڵاح، ئاستێکی بەرزیان لەم پاڵەوانێتیە پێشکەش کردووە و بڕیاریشە سێشەممە کاتژمێر 19:00 لە یاریگای کۆمەڵگای سوڵتان قابوس لە مەسقەتی پایتەختی عومان، لە قۆناخی پێش کۆتایی رۆژئاوای ئاسیا رووبەڕووی عەهدی لوبنانی ببێتەوە.

هەڵگورد مەلا محەمەد، یاریدەدەری راهێنەری کارەبا، لەبارەی یارییەرکە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند

تیپەکەی ئێمە بەتەواوی پێکهاتەکەوە ئامادەیە، دەمانەوێت بگەینە یاری کۆتایی و لەوێش سەرکەوتوو بین، هیچ یاریزانێکمان پێکانی نیە، سەرجەم یاریزانەکان بەڵێنیان داوە ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنن و ببنە جێگای شانازی گەلی عێراق.

ئیڤان خالید، یاریزانی کوردی کارەبا بەمشێوەیە لەبارەی یارییەکە قسەی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا کرد

ئامادەکارییەکی تەواو و باشمان بۆ ئەو یارییەکە کردووە، سەرجەم یاریزانان ئامادەن، کارگێڕی یانەکە کەشێکی باش و گونجاویان بۆ رێکخستووین تاوەکو بتوانین لە یارییەکە سەربکەوین. تەواوی یاریزانان لە گرنگی یارییەکە تێدەگەن، بۆ بردنەوەش تەنیا پێوستە تاوەکو کۆتا خولەک سەرنج لەسەر یارییەکە دابنێین. راهێنەر تەواو خاڵە بەهێز و لاوازەکانی یانە لوبنانییەکەی بۆ دەستنیشان کردووین، کارمان لەسەر کردووە و هیوا دەخوازم لە رۆژی خۆماندابین، تاوەکو بتوانین مێژوو بۆ خۆمان بۆ یانەکە تۆمار بکەین.

بەهۆکاری ئەمنییەوە، یانە لوبنانییەکە ناتوانێت یاری لە بەیرووت بکات، بۆیە مەسقەتی هەڵبژاردووە. یانەی کارەبا یاری گەڕانەوە لە رۆژی 20ـی ئەم لە شاری بەسڕا دەکات. لە ئەگەری سەرکەوتنی بە کۆی هەر دوو یاری چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان ریفاعی بەحرێنی و نەهزەی عومانی دەکات.

لە ئەگەری بەردەوامبوونی لە پاڵەوانیەتییەکە، یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا لەگەڵ پاڵەوانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات و براوەیان دەبێتە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئاسیا.

وەک ئامادەکاری بۆ یارییەکە، یانەی کارەبا دوو رۆژە گەیشتووەتە مەسقەتی پایتەختی عومان و ئەمڕۆش دوایین یەکەی مەشقی خۆی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button