یاریگا

کاڵڤن فیلیپس دوای رۆیشتنی رەخنە لە گواردیۆلا دەگرێت

کاڵڤن فیلیپس ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی، دوای جێهێشتنی یانەکە بە خواستن رەخنە لە گواردیۆلای راهێنەر دەگرێت.

کاڵڤن بە 42 ملیۆن پاوەند لە لیدز یونایتدەوە روویکردە مان سیتی لە 2022 بەڵام هەرگیز متمانەی گواردیۆلای راهێنەری بەدەست نەهێنا، تاوەکو لە گواستنەوەی زستانەدا بە خواستن روویکردە وێستهام.

لە کاتێکدا ئەو یاریزانە هێشتا یاریزانی ستیزنە بەڵام پێناچێت نیازی نەبێت بگەڕێتەوە ئەو یانەیە و بۆ گاردیان وتی

لێرە لە وێستهام بەشداری لە یارییەکان دەکەم و زیاتر هەست بە زیندوێتی دەکەم. ماوەی مان سیتی زۆر لەژێر فشاردابووم، هێشتا تۆپی پێم خۆشدەویست بەڵام شێوازی بیرکردنەوەم گۆڕابوو. قورسترین ماوەم دوای جامی جیهانی بوو  کاتێک گواردیۆلا لە میدیاکان وتی کێشی زیادی کردووە، رەنگە قسەکەی دروست بێت بەڵام رێگەی باشتر هەبوو لەوەی بەو جۆرە قسە بکات. ماڵەوەمان زۆر نیگەران بوون بە تایبەت دایکم. ئەوە کاریگەری نەرێنی زۆری هەبوو لەسەر متمانە بەخۆبوونم.

کاڵڤن دوای گواستنەوەی بۆ وێستهام لە یەکەم یاریدا 68 خولەک یاریکرد بەڵام لە یاری دووهەم بەرامبەر مان یونایتد 18 خولەک بەشداری پێککرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button