ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

کێ پێی وایە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید ئاسانە؟ مارکا هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

کێشەی دارایی قووڵ لە نێوان مەدرید و ئێمباپێدا هەیە

یاریگا –

تاوەکو ئێستا ریال مەدرید نەیتوانیوە گرێبەستی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ یەکلایی بکاتەوە، هەرچەندە لە کۆتایی ئەم وەرزە، هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان نامێنێت.

گرێبەستی ئێمباپێ لە 30ی یۆلیۆ/حوزەیرانی داهاتوو لە پاریس بەسەردەچێت، رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە وا پێشبینی دەکرا، گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید ئاسان بێت، بەڵام بەهۆی داراییەوە، گواستنەوەکە ئاسان نابێت، چونکە داواکارییەکانی کیلیان زۆر و بەرزن.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، گواستنەوەی ئێمباپێ لە سەرەتادا ئاسان دیاربوو، بەڵام هەرگیز واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان ئاسان نیە، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە، لە یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوو، کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام ئەوە لە مانگی فێبرایەر/شوباتین و دۆخەکە وەک خۆی ماوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی مارکا کە بە رۆژنامەیەکی نزیک لە مەدرید هەژمار دەکرێت نووسراوە، رەنگە ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی دابێت، بەڵام هیچ کەسێک زانیاری لەسەر بڕیارەکەی نییە.

راستە تۆپەکە لە گۆڕەپانی ریال مەدریدە، بەڵام لەو چەند ساڵەی کیلیان لە پاریس بووە، پەیوەندی بەهێزی هەیە و رێگەی گواستنەوەی بۆ مەدرید گوڵڕێژ ناکرێت، بە تایبەت ریال مەدرید نایەوێت بە هەموو مەرجەکانی کیلیان رازی بێت، بەڵکو دەیەوێت مەرجەکانی خۆی بەسەر ئێمباپێ بسەپێنێت، بە تایبەت لە بابەتی مافەکانی وێنە و مووچەی هەفتانەوە.

رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید لە دوای یاری رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر جیڕۆنا، لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئێمباپێ لە دوای یارییەکە قسەی بۆ رۆژنامەی ئاس کرد

حەز دەکەم ئێمباپێ لە ریال مەدرید ببینم، بەردەوام حەز دەکەم شانبەشانی باشترین یاریزانان یاری بکەم و ئێمباپێ یەکێکە لە باشترین یاریزانانی جیهان. ناتوانم زۆر باسی بابەتەکە بکەم، چونکە ئەو یاریزانی پاریس سانجێرمانە و رێزی لێدەگرم.

کیلیان لە هاوینی 2018 بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بە درێسی یانەکە ئێستای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 288 یاری کردووە، 241 گۆڵی کردووە و 105 گۆڵی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button