ئینگلتەرا

هالاند ژمارەیەکی هەرگیز تۆمارنەکراوی بەناوی خۆیەوە کرد

یاریگا –

لە هەفتەی ٢٤ی یارییەکانی پریمەرلیگ ئێرلینگ هالاند بردنەوەیەکی گرنگی بەخشیە مان سیتی و تیمەکەی پیپ گواردیۆلا بە توانا گۆڵکارییەکەی شاد کردەوە دوای ئەو پێکانەی دوو مانگ لە یاریکردن دووری خستبووەوە.

سیتی لە یاریگای ئیتیحاد پێشوازی لە ئیڤەرتن کرد و گۆڵکارە نەرویجیەکەی وەک پیاوی یەکەمی یارییەکە خۆی سەلماند کاتێک دوو گۆڵی لە میوانەکەیان تۆمار کرد. دووانەیەک، کە ڕیکۆردێکی پێشتر تۆمار نەکراو بوو بە درێژایی مێژووی خولی ئینگلیزی.

گۆڵکارە لێهاتووەکە لە خولەکی ٧١ بێدەنگی شکاند و تۆڕی ئیڤەرتنی هەژاند. بەو گۆڵە بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی پریمەرلیگ لە تەنها ٥٠ یاریی دەستپێکیدا، بگاتە گۆڵی ژمارە ٥٠.

بەو دوو گۆڵە، هالاند کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزە گەیاندە ٢١ گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان و، ١٦ تەنها لە پریمەرلیگ. لەوەتەی هاتنیشی بۆ یانە ئینگلیزیەکە، ٥١ گۆڵی تۆمار کردووە لە میانی یارییەکانی خولی ئینگلیزی.

کوڕانی گواردیۆلا بەو بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە ٥٢. دوو خاڵ و یارییەک کەمتر لە لیڤەرپوڵی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button