کوردستان

کوڕە کوردێک بە باشترین یاریزانی لاوی 2023ـی فینلەندا دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

کوڕە کوردێک بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2023ـی فینلەندا دەستنیشانکرا.

داریۆ رزگار نامۆ (18 ساڵ) کە لە فینلەندا یاریی دەکات، بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2023ـی فینلەندا دەستنیشانکرا، ئەو کوڕە کوردە کە لە یانەی سینایۆكى (ئێس جه‌ى كه‌ى/ SJK)ـی فینلەندی یاریی دەکات، لە هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی فینلەندا یاریی دەکات و یەکێکە لە ناوە دیارەکانی تۆپی پێی فینلەندا، یاریزانی هێلی بەرگرییە و لە بەرگری چەپ یاریی دەکات.

داریۆ رزگار نامۆ باب و باپیرانی خەڵکی قەڵادزێن، بەڵام ساڵی 2005 لە فینلەندا لەدایکبووە و وڵاتینامەی فینلەندی وەرگرتووە، لە شاری هێلسینکی لە رێوڕەسمی باشترینەکانی تۆپی پێی فینلەندا ئامادە بوو، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی فینلەندای پێبەخشرا.

Image

Back to top button