ئیسپانیاگرنگترین

لیستی یاریزانەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی جیرۆنا

یاریگا –

سبەی شەممە لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا، کاتژمێر 20:30 بە کاتی کوردستان، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری جیڕۆنا دەکات.

لەم وەرزە جیڕۆنا رکابەری سەرەکی ریال مەدرید، مێرێنگی بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە و جیڕۆناش بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، بۆیە یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگییەکی زۆری هەیە.

بەڵام لۆس بلانکۆس بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی رووبەڕووی گرفتێکی گەورە بووەتەوە، ناچۆ فێرناندێزیش چووەتە پاڵ میلیتاو و ئالابا و بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.

بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی لە پرێسکۆنفڕانسی ئەمڕۆیدا هەواڵی خۆشی بە مەدریدییەکان راگەیاند، ئامادەبوونی ڤینیسیۆس جونیۆری دووپاتکردەوە و ئەگەری یاریکردنی رودیگەریشی بە کراوەیی هێشتەوە.

ڤینیسیۆس باشە، بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەیە، رودیگەریش ئەمڕۆ بە باشی مەشقی کردووە، سبەی بڕیار دەدەین کە یاری دەکات یاخود نا، بەڵام ئەگەر بۆ یاریکردن ئامادە نەبوو، مەترسی لەسەر درووست ناکەین.

لیستی یاریزانەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر جیرۆنا:

مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید ⚪️

بابەتی زیاتر

Back to top button