ئیتاڵیا

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی بە بایەخەوە لە دەستنیشانکردنی لۆپیتیگی دەڕوانێت

یاریگا –

جولیان لۆپیتیگی بووەتە جێی بایەخی یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی و رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سێریائەی ببینرێتەوە.

لۆپیتیگی لە مانگی ئۆگەستی ساڵی ڕابردووەوە نەبینراوەتەوە وەک ڕاهێنەر، ئەوە دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی داراییەوە لە وۆڵڤرهامپتن ڕۆیشت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆ، یانەی ئەیسی میلان بە بایەخێکی زۆرەوە لە دەستنیشانکردنی ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییە دەڕوانێت.

هەرچەندە لە چەند رۆژی ڕابردوودا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ جەختی کردەوە کە میلان لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی دڵخۆشە، بەڵام سەرچاوە جیاوازەکان پێیان وایە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی کاروانی پیۆڵیە لەگەڵ رۆسۆنێری.

لۆپیتیگی یەکەم راهێنەر نییە ناوی بە پۆستەکەی میلانەوە ببەستێتەوەم هەر لەم رۆژانەدا هەریەکە لە ئەنتۆنی کۆنتی و تیاگۆ مۆتا وەک دوو بەربژێری دیار دەنگۆی ئەوەیان لەسەر بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button