ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید سێ یاریزان بۆ یاری بەرامبەر جیڕۆنا لە دەست دەدات

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گورزێكی دیكەی كوشندەی بەركەوت پێش یارییە چارەنوسسازەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا.

وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24ی لالیگای ئیسپانیا.

لەم وەرزەدا یانە شاهانەكە بەهۆی زۆری پێكانەكان دەناڵێنێت و سێ یاریزانی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بوون ئەوانیش ئیدێر میلیتاو، تیبۆ كۆرتوا و دەیڤد ئالابا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لە راهێنانەكانی ریال مەدرید هەریەك لە یاریزانان ناچۆ، ڤینیسیۆس و رۆدیگەر ئامادە نەبوون، بەهۆی چاكنەبووەنەوەیان لە پێكان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، رۆدیگەر لە یاری بەرامبەر خێتافی تووشی پێكان بوو نەیتوانی بەشداری راهێنانەكان بكات و بەهۆیەوە لە كۆتا دێربی ئامادە نەبوو.

هەروەها ڤینیسیۆس بەهۆێ ئازاری ملەوە لە هۆڵی وەرزشیدا راهێنانی كردووە و ناچۆش بەهۆی ئازاری ماسولكەكانیەوە نەیتوانیووە ئامادە بێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ و جیڕۆناش بە 56 خاڵ ریزبەندی یەكەم و دووەمی لالیگایان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button