کوردستان

یاریزانانی برایەتی بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کردووە

یاریگا –

یاریزانانی برایەتی بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کردووە، کە دووەمجارە لەم وەرزە یاریزانەکان بایکۆتی راهێنانەکان بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە یاریزانانی یانەی برایەتی بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کرد، کە 52 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەشی دووەمی گرێبەستەکانیشیان دواکەوتووە، پێشتریش هەر بە هەمان هۆکار بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانیان کردبوو.

برایەتی بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی دەیەمی خولی نایابی کوردستان دێت و لەکۆی 18 یاری تەنیا پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە شەش یاریش تووشی شکست بووە.

چوار رۆژی دیکە برایەتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە گەڕێ نۆزدەمی خولی نایابی کوردستان رۆژی یەکشەممە دەبێتە میوانی سەیدسادق.

بابەتی زیاتر

Back to top button