ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

لیڤەرپوول لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە

یاریگا –

لیڤەرپوول لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی شوێنی یۆرگن کلۆپ بگرێتەوە.

ماڵپەڕی فوت مێرکاتۆی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پەیوەندییان بە چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری یانەی بایر لیڤەرکوزن کردووە، بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی رێدز بگرێتە ئەستۆ، بەرپرسانی یانە ئینگلزییەکە داوایان لە ئەلۆنسۆ کردووە کۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

ئەلۆنسۆ (42 ساڵ) پێشتر لە ساڵانی 2004-2009 لە ریزی یانەی لیڤەرپوول یاریی کردووە و لە یەکەمین ئەرکی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ بایر لیڤەرکوزن ئەنجامی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە، لیڤەرکوزن بە راهێنەرایەتی ئەلۆنسۆ بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ پێشەنگی بۆندزلیگای گرتووە.

سانتی ئۆونا رۆژنامەنووسی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئەلۆنسۆ لەم کاتەدا بیر و هۆشی تەنیا لەلای لیڤەرکوزنە و دەیەوێت نازناوی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا بباتەوە، ئینجا دواتر بیر لەوە بکاتەوە هاوینی داهاتوو چ بڕیارێک بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button