جامی ئەفریقا 2023گرنگترین

دوا زانیاری؛ ئۆسیمین بۆ یاری ئەمشەو ئامادەیە

ئەستێرەکەی ناپۆلی چاکبووەتەوە و ئامادەیە

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەی نایجێریا لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەفریقا ئامادەیە.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێر، هەڵبژاردەی نایجێریا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور ببێتەوە. تاوەکو درەنگانێکی شەوی رابردوو، گومان لە بەشداریکردنی ئۆسیمین لە یارییەکەدا دەکرا، چونکە ئەستێرەی ناپۆلی ئازاری لە سکیدا هەبوو.

دوێنێ سێشەممە، ئۆسیمین بەشداری لە مەشقەکاندا کرد و لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵۆکانی ئەفریقادا دەبێت.

شەوی رابردوو شاندی هەڵبژاردەی نایجێریا گەیشتە شاری بواکێ، بەڵام ئۆسیمین لەگەڵ شاندەکە گەشتی نەکرد، بەڵکو لەگەڵ ستافێکی پزیشکی، خەریکی وەرگرتنی چارەسەر بوو و دواتر بە تەنیا گەشتی کرد.

ئۆسیمین بەشداری لە هەر پێنج یاری رابردووی نایجێریا کردووە و تەنیا گۆڵێکی لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی گینیای کەمەری کردووە.

براوەی یارییەکە لە یاری کۆتایی بەرامبەر براوەی یاری نێوان کۆتدیڤوار و کۆنگۆی دیموکرات یاری دەکات.

نایجێریا دەیەوێت چوارەم نازناو بباتەوە، پێشتر لە ساڵانی 1980, 1994 و 2013 نازناوەکەی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button