ئینگلتەراگرنگترین

جۆزێ مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ؟

سپێشەڵ وەن زۆر حەزی بە چێڵسییە

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ بە پەرۆشە بۆ وەرگرتنەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی و چاوەڕێی ئۆفەر دەکات.

دۆخی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری ئێستای چێڵسی زۆر ئاڵۆزە و سەرەڕای چەندین گرێبەستی گەورە، نەیتوانیوە ئاستێکی جێگیر بۆ تیمەکەی دەستەبەربکات و لە دوا یاریشدا بەرامبەر وۆڵڤز لە پرێمەرلیگ، بە ئەنجامی 4-2 لە ستامفۆرد بریج دۆڕا.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مۆرینیۆ کە لە یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوو رۆمای جێهێشت، بە توندی باسی دۆخی چێڵسی کردووە و زۆر حەز بە گەڕانەوە بۆ ستامفۆرد بریج دەکات.

جیا لە حەزە وەرزشییەکەی، مۆرینیۆ هۆکاری کەسی زۆرە تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لەندەن، لە هەمووی گرنگتر، خێزانەکەیەتی، شوێنی مانەوەیان تەنیا 200 مەتر لە یاریگای چێڵسییەوە دوورە و منداڵەکان تاوەکو ئێستاش لە لەندەن دەژین.

بەڵام تاوەکو ئێستا تۆد بۆیڵی و بێهداد ئیقبال، هاوخاوەنانی چێڵسی متمانەیان بە پۆچێتینۆ ماوە و لە دوای یارییەکەی وۆڵڤز پەیامی پشتیوانیان بۆ راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە نارد.

مۆرینیۆ لە ساڵی 2004 لە سەردەمی رۆمان ئابرامۆڤیچ بووە راهێنەری چێڵسی و دوو نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە، دوای سەرهەڵدانی ناکۆکییەکان، لە ساڵی 2007 یانەکەی باکووری لەندەنی جێهێشت.

دوای ئەنجامە گەورەکانی لەگەڵ ئینتەر میلان و ریال مەدرید، ساڵی 2013 جارێکی دیکە گەڕایەوە چێڵسی و دوای دوو ساڵ بەدەستهێنانی نازناوێک، ستامفۆرد بریجی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button