ئینگلتەرا

فەرمی: ماوەی دوورکەوتنەوەی سوبۆسلای ئاشکرا بوو

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول، بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و هەروەها بەشداری یاری کۆتایی کاراباو ناکات.

سۆبۆسلای دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی رابردوودا تووشی پێکان ببوو، ئەم وەرزە گەڕایەوە بەڵام جارێکیتر بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یاریزانی ژمارە 8ی لیڤەرپوول، لەکاتێکدا تەنها چەند رۆژێک بەسەر گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر چێڵسیدا تێپەڕی بوو دووبارە تووشی پیکان بووەوە و بەرامبەر ئارسناڵ نەیتوانی ئامادە ببێت. دوورکەوتنەوەی یاریزانە هەنگارییەکەی رێدز بۆ ماوەی چوار هەفتە مانای ئەوەیە لانیکەم لە شەش یاری لیڤەرپوولدا بەشداری ناکات، لەنێویاندا یاریی کۆتایی کاراباو بەرامبەر چێڵسی لە 25ی شوباتدا.

سۆبۆسلای لە کام یاریدا بەشداری ناکات؟

یانەیاریگاخول، پاڵەوانیەتیبەروار
بێرنلیئانفیڵدپرێمەرلیگ10ی شوبات
برێنتفۆردبرێنتفۆرد کۆمیونیتیپرێمەرلیگ17ی شوبات
لوتن تاونئانفیڵدپرێمەرلیگ21ی شوبات
چێڵسییاریگای وێمبڵیجامی کاراباو25ی شوبات
واتفۆرد یان ساوسهامپتۆنئانفیڵدجامی یەکێتی ئینگلتەرا28ی شوبات
نۆتینگام فۆڕێستسیتی گڕاوندپرێمەرلیگ2ی ئازار

لیڤەرپوول هیوادارە سۆبۆسلای بەزووترین کات چارەسەر وەربگرێت تاوەکوو بتوانێت بۆ یارییەکەی 10ی ئازار بەرامبەرمانچێستەر سیتی سود لە تواناکانی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button