ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا له‌ گواستنه‌وه‌ی كڵۆپ شكست ده‌هێنێت

گرێبەستکردن لەگەڵ کلۆپ گەورەترین خەونی لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بووه.‌

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ هێنانی راهێنەرێکی نوێ لە هاوینی داهاتوودا بۆ ئەوەی شوێنی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی بگرێتەوە.

پێشتر زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لە گواستنەوەی یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول ده‌كرد، بەتایبەت کە لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا ڕۆیشتنی لە یانەی لیڤه‌رپوول راگەیاند.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، له‌ ساڵانی رابردوو گرێبەستکردن لەگەڵ یۆرگن کلۆپ گەورەترین خەونی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بووه.‌

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کلۆپ دانوستانیان کردووە بۆ سەرکردایەتیکردنی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بكات، بەڵام هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمی سەرچاوەی دارایی ئێستای بارسا مەترسی لەسەر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كلۆپ دروستکردووە بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە قبوڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button