ئیسپانیا

ئیسکۆ داواکارییەک ئاراستەی تۆنی کروس دەکات

یاریگا –

ئیسکۆ، هاوشێوەی ملیۆنان هاندەری ریال مەدرید و خۆشەویستانی تۆپی پێ، نایەوێت تۆنی کروس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە یاریکردن بهێنێت.

یانەی ریال مەدرید سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی دوو یاریزانی ناوەڕاستکاری دێرینی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەنیاز نییە لە بازاڕی گواستنەوەدا یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بگوازێتەوە.

بەشێک لە هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەکە بڕیاریداوە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە تۆنی کروسی یاریزانی ئەڵمانی بکات. یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە لەم وەرزەدا شانبەشانی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی یەکێک بووە لە باشترین یاریزانە ناوەڕاستکارەکانی ریالییەکان، هەروەها رۆڵی سەرەکی هەبوو بۆ ئەوەی ریال مەدرید لە کاتی قەیرانی پێکانەکانی لە ئاستێکی باشدا بمێنێتەوە.

پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە کاتێکدایە کە هێشتا روون نییە کە ئایا کروس ئارەزووی بەردەوامبوونی هەیە یان نا، هەروەها دەگوترێت کە رەنگە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات. ئەستێرە ئەڵمانییەکە هێشتا لە ریال لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری دەکات و شەوی رابردوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.

کروس هێندە باش یاریی کرد کە ئیسکۆ لە کۆمێنتی ئینسراگرام بۆی نووسی:

تۆنی، تکایە واز مەهێنە. با لە دوو سێ ساڵی داهاتووشدا چێژ لە سەیرکردنی یارییەکانتان وەربگرین.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئیسکۆ بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەگەڵ کروس لە یانەی ریال یاریی کردووە و چەندین ناسناوی شانبەشانی ئەم ئەفسانەی ئەڵمانییە بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button