ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس رەتیدەکاتەوە خۆی رادەستی ئێمباپێ و ریال مەدرید بکات

یاریگا –

یانه‌ی  داهاتووی کیلیان ئێمباپێی هێشتا یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌، ریال مه‌درید هه‌ڵده‌بژێرێت یان له‌ پاریس ده‌مێنێنته‌وه‌.

رۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی ئێوارەی دوێنی شەممە بڵاویکردەوە، ئێمباپێ یانەی ڕیال مەدریدی هەڵبژاردووە، لە هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ ده‌كات، بەڵام پەیامنێرێکی سکای روونیکردەوە، گرێبەستی نێوان ئێمباپێ و پاریس، یاریزانەکە پابەند دەکات پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدات ده‌بێت کارگێڕی یانەکەی ئاگادار بکاتەوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرەتا کیلیان ئێمباپێ ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە ئاگادار بکاتەوە.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ پەیامنێری فرانس ئینفۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، پاریس لە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ئێمباپێ ئاگادار نەکراوەتەوه‌، له‌ مه‌رجی یاریزانه‌ش هاتووه‌ ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی داهاتووی پاریس رابگه‌یه‌نێت.

تۆڕی RMC Sport هەمان بابەتی پشتڕاستکردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی بڕیاری یاریزانەکە دەکات.

تۆڕه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، كارگێری پاریس خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ئێمباپێ ئاماده‌كردووه‌، بۆ مانەوە لە پارک دی پرینس، ئەگەر ئێمباپێ بڕیارەکەی لە بەرژەوەندی ریال مەدرید بدات، ئه‌وا ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌تر و خه‌یالی پێشكه‌شی یاریزانه‌كه‌ ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button