ئینگلتەرا

لە ئاسمانە پڕ ئەستێرەکەی پریمەرلیگدا واتکینز بە تەنیا دەدرەوشێتەوە

یاریگا –

ئۆلی واتکینز ئەم وەرزەش بەردەوام لە درەشانەوە و بوو بە یەکەم یاریزانی وەرزەکە بگاتە “دەبڵ فیگەر – ١٠ گۆڵ و ١٠ ئاسیست” لەسەر ئاستی پریمەرلیگ.

لە میانی هەفتەی ٢٣ی خولەکە ڤیێلا بۆ گەیشتنەوەیان بە ڕیزبەندی چوارم بوون بە میوانی شیفیڵد یونایتدی کۆتا پلەی ڕیزبەندیەکە و خاوەن ماڵیان بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام گۆڵباران کرد. لەو یارییەی کە بۆ واتکینز تایبەتتر بوو.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە توانی بە گۆڵێک و دوو ئەسیست نەقشی خۆی بە یارییەکەوە جێ بهێڵێت کە هاوکات ڕیکۆردێکی کەسییش بوو بۆی. بەوپێیەی بوو بە یەکەمین یاریزان لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی ژمارەی ئەسیست و گۆڵ بگاتە ١٠ یان زیاتر.

هێرشبەرە ٢٨ ساڵانییەکە تا ئێستا ١١ ئەسیستی هەیە و، خاوەنی ١٠ گۆڵیشە.

ئەوە و، هاوکات ڕیکۆردێکی ناوازەیشی بۆ خۆی نووسیەوە بەوەی لەوەتەی ساڵی ١٩٩٥ تا ئێستا، یەکەم یاریزانی ئەستۆن ڤێلایە بگاتە ئەو ژمارە لە ماوەی تەنها وەرزێکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button