ئینگلتەرا

زانیاریی: برونۆ فێرناندێش “ئۆفەرێکی خەیاڵیی” ڕەت کردووەتەوە ئەم زستانە!

یاریگا –

برونۆ فێرناندێش ڕەتی کردووەتەوە مانچستەر یونایتد جێ بهێڵێت سەرەڕای ئەو ئۆفەرە خەیاڵییەی کە ئەم زستانە پێشکەشی کراوە.

یاریسازە پورتوگالیەکە گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر تا هاوینی ٢٠٢٦ بەردەوامیی هەیە و یانەکەیش دەیانەوێت بۆ ساڵێکیریش نوێی بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Record، کە سەرچاوەکانی تریش سوودیان لە زانیارییەکەی وەرگرتووە، یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی کاپتنەکەی مانچستەر کردووە، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردووەتەوە بەو هۆکارەی کە وەک لە سەرچاوەکەیشدا هاتووە “هێشتا زۆری ماوە لە ئەوروپا ئەنجامی بدات و لەگەڵ مانچستەر بەدەستی بهێنێت”.

زۆربەی ئەو سەرچاوانەی هەواڵەکەیان گواستووەتەوە، بڕی ئەو ئۆفەرەیان بڵاو نەکردووەتەوە کە لە هیلالەوە بۆ برونۆ خراوەتە ڕوو، بەڵام هەموویان “astronomical offer” باسی دەکەن وتا دەستەوارەیەکی خەیاڵیی.

هیلال بە پشتبەستن بە پەیوەندی نێوان ڕاهێنەرەکەی ئێستایان، خۆرخێ خیسۆس، لە یاریزانە ٢٩ ساڵانیەکە چوونەتە پێش، بەوپێیەی پێشتر بەر لە هاتنی بۆ ئۆڵدترافۆرد لە ساڵی ٢٠٢٠، لە سپۆرتینگی پورتوگالی پێکەوە کاریان کردووە.

خیسۆس و برونۆ سەروەختی کارکردنیان لە سپۆرتینگ        

بابەتی زیاتر

Back to top button