ئه‌مریکاجیهانگرنگترین

ڤیدیۆ | لە هۆنگ کۆنگ 40 هەزار هاندەر ئامادەی راهێنانەکانی مێسی بوون

یاریگا –

لە هۆنگ کۆنگ زیاتر لە 40 هەزار هاندەر ئامادەی راهێنانەکانی یانەی ئینتەر مەیامی بوون، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لیۆنێل مێسی ببینن.

لە یەکەمین مەشق و راهێنانی یانەی ئینتەر مەیامی لە هۆنگ کۆنگ زیاتر لە 40 هەزار هاندەر لەناو یاریگا ئامادە بوون، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانە ئەمریکییەکە ببینن، کە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، ئینتەر مەیامی لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆنگ کۆنگ دەبێتەوە.

هەزاران هاندەر لەناو یاریگا هاواری مێسییان دەکرد، تەنانەت هاندەرێک خۆی گەیاندە لیۆ و داوای لێکرد واژۆ لەسەر درێسەکەی بارسێلۆنای بۆ بکات.

جگە لەو یارییەی سبەی، ئینتەر مەیامی لەمیانی گەشتەکەی بۆ ئاسیا رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 14:00 لە ژاپۆن رووبەڕووی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی دەبێتەوە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button