ئیسپانیا

سیمیۆنی: رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید بەهۆی بوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز کاریگەریی نەبوو

یاریگا –

سیمیۆنی پێش یاریی دێربی مەدرید ستایشی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات و بە هۆکاری بەهێز مانەوەی ریال مەدریدی هەژمار دەکات.

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ESPN دەڵێت :’هەندێک شت هەن هەمووان نایبینن، لە ریال مەدرید لەبەر ئەوەی راهێنەرێکی بەتوانای وەکو ئەنچیلۆتی هەیە و بە باشی یاریزانەکان بەڕێوە دەبات و سەرۆکێکی وەکو فلۆرێنتینۆ پێرێز لە یانەکە هەیە کە باشترینە لە جیهاندا و من زۆر پێی سەرسامم، ریال مەدرید هەمیشە بە بەهێزی دەمێنێتەوە’.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە دەڵێت :’پێرێز هەمیشە داوا لە یاریزانەکانی دەکات لەسەر کێبڕکێکردن بەردەوام بن، رامۆس دەڕوات با بڕوات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڕوات با بڕوات، کاسیاس و بێنزێماش بە هەمان شێوە، ئەوان سەرۆکێکیان هەیە کە بە باشترین شێوە یانەکە بەڕێوە دەبات، پێریز بە شێوەیەکی نموونەیی یانەکە بەڕێوە دەبات، من زۆر پێی سەرسامم، تەنانەت بووەتە هۆی ئەوەی ئێمەش هەمیشە باشتر بین’.

سبەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی بیست و سێیەمی لالیگا بەیەک دەگەن، کە ئاتلێتیکۆ لە پلەی سێیەمی لالیگا دێت و 10 خاڵ لە ریال مەدریدی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button