ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی: من راهێنەرێکی پیشەگەرم بۆ ئاستی لاپۆرتا و چاڤی دانابەزم

یاریگا – ئەنچیلپۆتی وەڵامی قسەکانی لاپۆرتا و چاڤی لەبارەی ناوبژیوانانی لالیگا دایەوە و دەڵێت ‘بۆ ئەم ئاستەی ئەوان دانابەزم من راهێنەرێکی پیشەگەرم’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی دێربی مەدرید لەبارەی قسەکانی خوان لاپۆرتا و چاڤی هێرناندێز گوتی :’من راهێنەرێکی پیشەگەرم، وەکو رێزێک بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ ئەم ئاستە دانەبەزم، لاپۆرتا گوتویەتی ریال مەدرید بە شێوەیەکی خراپ مامەڵە لەگەڵ ناوبژیوانان دەکات؟ من نامەوێت بۆ ئەم ئاستە دابەزم، تکایە هیچ پرسیارێکی دیکەم لەمبارەیەوە لێ مەکەن، چونکە من دانابەزمە ئەم ئاستە، ئەمە ئاستی پیشەگەرایەتی نییە’.

خوان لاپۆرتا و چاڤی هێرناندێز دوێنێ هەینی رەخنەی تودنیان لە ریال مەدرید گرت و بەوە تۆمەتباریان کرد، فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکەن و هەموو هەفتەیەک هەوڵ دەدەن بڕیارەکانی ناوبژیوانان لە بەرژەوەندیی ئەوان بێت، لاپۆرتا گوتی ‘ئەوەی کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بەرامبەر ناوبژیوانان دەیکات ئابڕووچوونە، پێویستە لێژنەی ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵوێستیان هەبێت’.

چاڤی هێرناندێز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوێنێ هەینی گوتبووی :’ریال مەدرید هەموو هەفتەیەک فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکەن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کێبڕکێی لالیگا دروست کردووە، هەمووان بە ئاشکرا ئەمە دەبینن’.

بابەتی زیاتر

Back to top button