بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

سەرهەنگ موحسین پەیوەندی بە یانەیەکی کوردستانەوە دەکات

دەگەڕێتەوە یانەی دایک

یاریگا –

سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی نەجەف، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە هەولێر.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، سەرهەنگ موحسین، چاوەڕێی دەستبەرداربوون و رەزامەندی نەجەف دەکات و لە ماوەیەکی نزیکدا تۆڕی گۆڵی هەولێر دەپارێزێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، سەرهەنگ موحسین تەواوی وردەکارییەکانی لەگەڵ هەولێر باسکردووە و رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوانیاندا هەیە، تەنیا ماوە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

لەم وەرزەدا سەرهەنگ موحسین بەشداری لە 10 یاریدا کردووە و تەنیا 9 گۆڵی لێکراوە و چوار کلین شیتیشی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەیە.

سەرهەنگ موحسین لە سەرەتای هەزارەی دووەم، کاروانی وەرزشی لەگەڵ هەولێر دەستپێکردووە و تاوەکو 2019 لە یانەکەی قەڵا و منارە بەردەوام بوو.

لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی برایەتییەوە کرد، لە ساڵی 2021 چووە ریزەکانی یانەی ئەمانەی بەغدا و لە هاوینی رابردووشدا پەیوەندی بە ریزەکانی ئاسکەکانی بیابانەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button