ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە سعودیە و ئینگڵتەڕا هەوڵی گواستنەوەی رافینیا دەدرێت

یاریگا –

دوو یانەی پرێمەرلیگ و یانەکانی سعودیەش هەوڵی گواستنەوەی رافینیا دەدەن.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، دوو یانەی پرێمەرلیگ کە یەکێکیان تۆتنهامە لەگەڵ یانە سعودییەکان کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی رافینیای بەرازیلی دەکەن.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لامین یامال، شوێنی رافینیا لە پێکهاتەی سەرەکی چاڤی هێرناندێز لەق بووە، پێکانە بەردەوامەکانیشی هۆکارێکی دیکەن بۆ ساردبوونەوەی بارسا لە یاریزانەکە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە چەند رۆژێکی داهاتوودا باوکی یاریزانەکە بەرەو شاری بارسێلۆنا گەشت دەکات تا لەگەڵ کوڕەکەی هەڵسەنگاندن بۆ دوایین ئۆفەرەکان بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، ئەستێرەکە تەمەن 27 ساڵانییەکە نایەوێت بارسا جێبهێڵیت، تەنانەت نایەوێت گوێبیستی باس و خواستی رۆشتنی ببێت، بەڵام یانە کاتالۆنییەکە بۆ بەدەستهێنانی پارە رەنگە بڕیاری فرۆشتنی بدات.

رافینیا لە مانگی رابردوو، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە مسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بوو، بەهۆی ئەو پێکانە تا 14ـی شوبات لە یاریکردن دادەبڕێت.

ئەستێرەکەی بارسا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 20 یاریی یانەکەی کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 993′ خولەک یاریی کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button