ئاسیاسعودیەگرنگترین

كەریم بێنزێما لە یاری داهاتووی ئیتیحاد بەشداری دەكات؟

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی هەڵوێستی كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەیسەڵی لە جامی شای سعودیە ئاشكرا دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 17:45 بە كاتی كوردستان فەیسەڵی و ئیتیحاد لە یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای سعودیە رووبەرووی یەك ببنەوە.

هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بەشداری لە راهێنانەكانی یانەكەیدا نەكردووە، بە بڕیاری مارسێلۆ گالاردۆی راهێنەر، بەهۆی درەنگ گەڕانەوەی لە پشووەكەی.

ئیتیحاد لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیان لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند:

كەریم بێنزێما بەردەوامە لە بەرنامەی تایبەتی مەشق و راهێنانەكان و رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگەڕێتەوە مەشق و راهێنانە بە كۆمەڵەكان، بەوەش ناتوانێت لە یاری بەرامبەر فەیسەڵی بەشداری بكات.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە رۆیشتنی گۆڵكارە فەڕەنسیەكە لە ریزەكانی یانەكەی دەكرد، بەلام دواجار بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی دا.

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی خولی رۆشنی سعودی دێت و بە جیاوازی 25خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button