ئینگلتەرا

“پێویستە ئارنۆڵد ئاگای لە شوێنەکەی بێت!”

یاریگا –

کۆنۆر برادلی دەدرەوشێتەوە و موژدەی هاتنی ئالیکساندەر ئارنۆڵدێکی نوێ دەدرێ بە هاندەرانی لیڤەرپوڵ. هاوکات دۆمێنیک سۆبۆسلای هۆشداری دەداتە ئارنۆڵد کە لە بوونی ئەو یاریزانە لاوەدا دەبێت ئیتر ئاگای لە شوێنەکەی بێت.

شەوی ڕابردوو ڕێدز یاریگای ئانفیڵدی لە چێڵسی میوانی کرد بە دۆزەخ و بە چوار گۆڵ میوانە لەندەنییەکەیان گۆڵباران کرد. لەو یارییەی کە تێیدا برادلی تەمەن ٢٠ ساڵان پیاوی یارییەکە بوو توانی گۆڵێک و دوو ئەسیست بکات.

دوای یارییەکە سۆبۆسلای کە گۆڵێکی بە ئەسیستەکەی برادلی تۆمار کرد وتی

دەبێت ئیتر ئارنۆڵد ئاگای لە شوێنەکەی بێت. ئێمە پێویستمان بە هەموو یاریزانەکان دەبێت. یارییەکی زۆرمان لەپێشە. بەداخەوە ترێنت پێکانی هەبوو، بەڵام بەبێ ئەو توانیمان یارییەکی زۆر باش ئەنجام بدەین.

برادلی کە لە ساڵی ٢٠١٩ هێنرایە ئەکادیمیای لیڤەرپوڵ، تا ساڵی پار بە خواستن نێردرایە ڕیزەکانی بۆڵتۆن و لەوێ توانی ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش بکات و ساڵێکیش ببێتە باشترین یاریزانی ساڵ لە یانەکە.

ئەو یاریزانە ئێرلەندیە لە دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر بلووز لە پریمەرلیگ، گوزارشی لە هەستەکانی خۆی کرد و بە خەونی وەسف کرد و وتی

ئەمە شتێکە من لەمێژە خەونی پێوە دەبینم. ئێستا هەستم بە جۆرێکە کە لە نێو خەونێکدام. باوەڕپێنکەراوە. من زۆر دڵخۆشم.

بابەتی زیاتر

Back to top button