ئینگلتەرا

ئاوریەر پریمەرلیگی بەرەو تورکیا جێهێشت

سێرج ئاوریەر بەرگریکاری پێشووی تۆتنهام و نۆتینگهام فۆرێست روودەکاتە گاڵاتەسەرای تورکی.

یاریزانە کۆت دیڤوارە پێشتر یاری بۆ یانەکانی پاریس سان جێرمان، تۆتنهام، ڤیاریاڵ ئەنجامداوە و لە 2022 ـەوە یاری بۆ نۆتینگهام فۆرێست دەکات. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، بڕیار وایە بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە ناوبراو هەر ئەمڕۆ رووبکاتە گالاتەسەرای.

سەرچاوەکە دەڵێت، رێککەوتنی کۆتایی ئەنجامدراوە و پارێزەرانی هەردوولا سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە دەقە یاساییەکان.

ناوبراو لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و پێشبینی دەکرێت گواستنەوەکە بەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم ئەنجام بدرێت. ئاوریەر ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆت دیڤوارە لە میانەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

بابەتی زیاتر

Back to top button