ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ : بەدوای بیانوودا ناگەڕێم،لیڤه‌رپوول شایەنی سەرکەوتن بوو

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی رەتیکردەوە بیانوو بۆ تیپەکەی بهێنێتەوە دوای  ئه‌وه‌ی به‌ چوار گۆوڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول دووچاری شكست بوون.

په‌یامنێری رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پرسیاری له‌ باره‌ی ئاستی ناوبژیوان لە پۆچێتینۆی راهێنەری  چێلسی كرد، لە وەڵامی گوتی، کاتی ئەوە نییە بەدوای بیانوودا بگەڕێین، چونکە ئاستی ئێمە باش نەبوو، لیڤەرپوڵیش شایەنی سەرکەوتن بوو  لە ئێمە باشتر بوون.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، نامەوێت هیچ لێدوانێک لەسەر ئاستی ناوبژیوانان بدەم، چونکە ئەمە بەشێکە لە تۆپی پێ، بەڵام ئه‌و ئاسته‌مان پێشكه‌ش نه‌كرد کە ده‌مانویست، لیڤەرپوڵیش هەر لە یەکەم ساتەوە له‌ ئێمە باشتر بوو.

لە کۆتاییدا گوتی، پیرۆزبایی لە لیڤەرپوول دەکەم، ئێمەش چانسی ئەوەمان هەیە قەرەبووی ئەم شکستە بکەینەوە كاتێك لە یاری کۆتایی جامی یانه‌ پیشگه‌رانی  ئینگڵته‌را له‌ كۆتایی مانگ به‌رامبه‌ریان یاری ده‌كه‌ین، ئەگەر باشتر نەبین ئەوە رووبەڕووبوونەوەكه‌ قورستر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button