ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

” بە درۆیەک پۆستی یاریکردنم گۆڕی “

یاریگا
کاسێمیرۆ، ناوەڕاستی بڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا سەرەتا وەک هێرشبەر یاریکردووە و دواتر بووەتە ناوەڕاستکار.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا ناوەڕاستکاری بڕازیلی چیرۆکێکی سەرنج راکێش دەگێرێتەوە و دەڵێت ” سەرەتا من هێرشبەر بووم، بەڵام کاتێک لە تەمەنی 13 ساڵی بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی خۆم پەیوەندیم بە ساوپاولۆ کرد درۆیەکم کرد و پۆستی یاریکردنم گۆڕی، کاتێک چووین بۆ هەڵسەنگاندن راهێنەر پرسیاری کرد کێ گۆڵپارێزە، سێ کەس دەستیان بەرز کردەوە، دواتر گووتئ کێ هێرشبەرە نزیکەی 40 کەس دەستیان بەرز کردەوە، لەو کاتەدا من بیرم کردەوە ئەستەمە رکابەری ئەوانەم پێ بکرێت، بۆیە هەر ئەو کات کە راهێنەر پرسیاری کرد کێ ناوەڕاستکارە، منیش و حەوت کەسی دیکە دەستمان بەرز کردەوە و لەو رۆژەوە پۆستی یاریکردنم گۆڕی و بووم بە ناوەڕاستکار”.

کاسێمیرۆ لە ژیانی وەرزشیدا 112 یاری بۆ ساوپاولۆ کردووە و خاوەنی 11 گۆڵە، هەروەها لەگەڵ ریال مەدرید لە 204 یاری 20 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button