ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: کۆمپانی دەبێتە راهێنەری مانچێسته‌ر سیتی

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا پێی وایه‌ له‌ داهاتوو فێسنتی كۆمپانی ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی.

دوای بردنه‌وه‌یان له‌ بێرنلی گواردیۆلا، لە لێدوانێکدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی گوتی، ئەمڕۆ هەموو تیپەکان کەسانێکیان هەیە کە سەرنجیان لەسەر لێدانه‌ به‌رزه‌كانه‌، ئەمە شتێکی باشە لە تۆپی پێی مۆدێرن، گۆڵی دووه‌می ئێمه‌ له‌ ڕاهێنانه‌كان كارمان له‌سه‌ركردبوو، له‌ یاریه‌كه‌ش توانیمان جێ به‌جێی بكه‌ین.

سەبارەت بە یارییەکەش گوتی، بێرنلی تیپێکی ئاسان نه‌بوو، ئەوان هەرگیز کۆڵ نادەن، ئەمڕۆ بەهۆی کوالێتی یاریزانەکانمانەوە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، نەک لەبەرئەوەی هەموو شتێکمان کۆنترۆڵکرد، یان لەبەرئەوەی لەهەموو روویەکەوە باشترینین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەستێکم هەیە کە بێرنلی ئەو ئەنجامەی بەدەست نەهێنا کە شایەنی بوو، هەستێکم هەیە كه‌ ڤینسێنت کۆمپانی درەنگ یان زوو ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، ئەو لە ئێستاوە ڕاهێنەرێکی گەورەیە، من ئەو کارەم خۆشدەوێت کە ئەو دەیکات.

سەبارەت بە کیڤن دی برۆین گوتی، پێنج مانگ یاری نەکرد، بە وزەوه‌ گەڕاوەتەوە، بەڕاستی یارییەکی باشی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button