ئەفریقا

ساموێل ئیتۆ گەورەترین مافیای ئێستای تۆپی پێ یە

ساموێل ئیتۆ یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی ئەفریقا تۆمەتبارە بە چەندین کەیسی گەورەی گەندەڵی، بەرتیل دان، ئازاردان و دەستکاری ئەنجامی یاری.

ئیتۆ  ئێستا سەرۆکی تۆپی پێی کامیرۆنە و لە سەر دەستی نێجیریا دەرکران، بەڵام وەکو یاریزان دوو جار جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بردووەتەوە لە پاڵ چامپیۆنزلیگ، لالیگا و دەیان ناسناوی دیکە وەکو یاریزان.

ئیتۆ بەهۆی خۆدزینەوە لە باج بە 1.7 ملیۆن دۆلار سزادراوە پێشتر و 22مانگیش لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی سڕکرا. پارساڵ بووە باڵیۆزی کۆمپانیایەکی قومارکردن لە کاتێکدا نابێت هیچ بەرپرسێکی تۆپی پێ پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی قومارەوە هەبێت.لە جامی جیهانی قەتەڕیش پەلاماری هاندەرێکی دا و دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئێستا ماڵپەڕی ئەتلەتیک دەڵێت، چەندین بەڵگەی وێنە، ڤیدیۆ و نامەی دەنگییان لایە کە دەیسەلمێنن، ئیتۆ وەکو سەرۆکی کامیرۆن پێگەکەی بەکارهێناوە بۆ کاری گەندەڵی و مافیایی گەورە.

بەڵگەکان لەلایەن بەرپرسێکی پێشووی تۆپی پێی ئەفریقاوە کۆکراونەتەوە  و دراونەتە فیفا. لە ئێستادا تۆپی پێی کامیرۆن و ئیتۆ لەژێر لێكۆڵینەوەی یەکێتی تۆپی پێی جیهاندان.

کاتێک سەرچاوە داوای لێدوانی لە بەرپرسانی کامیرۆن کرد، وتییان بەڵێ لێکۆڵینەوە بەردەوامە بەڵام تا کاتی سەلماندنی تۆپ، ئیتۆ بە بێ تاوان لە قەڵەم دەدرێت و لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.

ئەتلەتیک دەڵێت، ئەو بەڵگانە دەیسەلمێنن کە ئیتۆ یاری بە ئەنجامی یارییەکانی خولی کامیرۆنی کردووە، هەروەها هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و پەلاماریان داون، بەمەبەست زانیاری هەڵەیان بڵاوکردووەتەوە و دەسەڵاتیان بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکارهێناوە.

یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان گەیشتە ئاستێک کە بڵندگۆیەکی گەورە لە یاری نێوان جالان کوان سپۆر و کومبا سیتی دانرابوو کە تێیدا ئیتۆ مۆبایلێکی بە ناوبژیوانی یارییەکە دابوو بە دەنگی خۆی پێیدەگوت چ بڕیارێک بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button