ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کارلۆس ئالکازار پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد

یاریگا –

کارلۆس ئالکازاری ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یوڤێنتوسی ئیتاڵی کرد

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارلۆس ئالکازاری ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی ساوسهامپتنی ئینگلتزی پەیوەندی بە یوڤێنتوس کردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە یاریزانەکە بەم زووانە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، ئێستا چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤیزا دەکات، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو بەرەو تۆرینۆ گەشت دەکات.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یوڤێنتوس بەشێوەی خواستن دەبێت، یوڤێ دەتوانێت بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی، بەڵام مەرجەکە ناچاری نییە.

کارلۆسی تەمەن 21 ساڵان لە زستانی 2023 بە بڕی 13.65 ملیۆن یۆرۆ لە رایسینگ کڵەبی ئەرجەنتینییەوە پەیوەندی بە ساوسهامپتن کرد.

بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 47 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button