ئینگلتەرا

بۆچی سەڵاح و ڤاندایک گرێبەستەکانیان نوێ نەکردووەتەوە؟ کلۆپ وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

دوای ئەوەی هەینی ڕابردوو یۆرگن کلۆپ رایگەیاند کە کۆتایی وەرز لیڤەرپوڵ جێ دەهێڵێت، دەنگۆی جیاواز دروست بووە لەسەر شوێنگرەوەی، لە بارەی یانەی داهاتووی، لەنێون ئەوانەیشدا دەنگۆی بڕیاری ڕۆیشتنی هەندێک لە یاریزانە دیارەکانی ڕێدز لە پاش دڵنیابوونەوەیان لە چوونی کڵۆپ.

لەو یاریزانانەی گومانیان لەسەر دروست بوو بوو، موحەمەد سەڵاح و ڤێرجڵ ڤاندایک  و ئالیکساندەر ئارنۆڵدە تا ئێستا گرێبەستەکانیان نوێ نەکردووەتەوە. لەو بارەیەوە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر چێلسی وتی

یانەکە دەمێکە بە بڕیارەکەم دەزانن. ئیتر بۆ یاریزانەکان بهێڵنەوە و دواتر منیش بڵێم چیتر من لێرە نامێنمەوە؟ بەو شێوەیە کار ناکرێت. ئەوان دەیانەوێت هەندێ زیاتر بزانن و ئەوەش شتێکی تەواو ئاساییە. هەندێ شت هەیە کاتی پێویستە. خەڵکیش با لە ماڵەوە نیگەران نەبێت. ئەو یاریزانانە ئەم شوێنەیان خۆش دەوێت. من ئەوە زۆر باس دەزانم وەک ڕاستیەک. ئەوان هێشتا ١٨ مانگیان لە گرێبەستەکانیان ماوە و تا ئێستایش کەس پرسیارێکی لەو بارەیەوە نەکردووە. پێویست ناکات کەسیش نیگەران بێت.

لەبارەی ئەو بابەتانەی لە میدیاکانیشەوە دەگوترێ، ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپوڵ وتی

چێتان دەوێت، بینووسن. یانەکە جێگیر و چەسپیوە. دڵنیاییشتان دەدەمێ ١٠٠% کە لە داهاتوویشدا هەموو شت باش دەبێت. ئامۆژگاریی ئێوەش دەکەم کە ئارام بن. زۆر جار خەمی هاندەران هێندەی ئەوە گەورە نییە کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە. ئێوە لە ئاستی زیرەکیی هاندەرەکانمان کەم دەکەنەوە.

لیڤەرپوڵ بۆ قایمترکردنی پێگەی پێشەنگی خۆی لە ڕیزبەندیی پریمەرلیگ میوانداریی چێڵسی دەکات و یەکەم یاریی ڕا‌‌هێنەرە ئەڵمانییەکەی لە خولی ئینگلیزی دوای بڕیاری ڕۆیشتنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button