ئه‌مریکا

نێیمار هاتە دەنگ و وەڵامی توانجەکانی دایەوە لەسەر قەڵەوبوونی

یاریگا –

زۆری نەخایاند بۆ نێیمار دا سیلڤا وەڵامی ڕخنە و توانجەکان بداتەوە کە باسیان لە قەڵەوبوونی دەکرد.

دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیاڵ میدیا وێنەیەکی ئەستێرە بەرازیلیەکە بڵاو بوویەوە کە بە شێوەیەکی نائاسایی دەردەکەوێت لەچاو کێشی ڕاستەقینە خۆی، ناوبراو ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە و بە پیشاندانی ڕووی سکی و سنگی وەڵامی توانجەکان دەداتەوە.

دەرکەوتنی نێیمار لە ئاهەنگی لەدایکبوونی رۆماریۆ

نێیمار کە دەگوترا لە ئاهەنگی لەدایکبوونەکەی رۆماریۆی ئەفسانەی بەرازیلی بەو شێوە دەرکەوتووە، لە گرتە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت: کێشم زیادی کردووە؟ ئێ باشە، بەڵام قەڵەو بووبێتم؟ پێم وا نیە ئەی کینە لە دڵەکان!

بەهۆی ئەو پێکانەی لە میانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال تووشی بوو، نێیمار نەشتەرگەریی بۆ کرا و لە بەڕازیل ماوەتەوە. هەر بەهۆی ئەمەشەوە کە تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە، یانەی هیلال گرێبەستەکەی هەڵوەشاندوە بۆ هێنای یاریزانی بیانی.

نێیمار بەشێوازێكی جیاواز دەردەكەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button