ئیسپانیا

لیڤاندۆڤسكی به‌رگری له‌ جاڤی ده‌كات

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هەوڵیدا چاڤی هێرناندێزی له‌ بریاری وازهێنانی له‌ راهێنه‌رایه‌تیكردنی بارسێلۆنا له‌ هاوینی داهاتوو  پاشگه‌ز بكاته‌وه‌.

چاڤی دوای یارییەکەی ڤیاڕیال لە ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم وەرزە بارسێڵۆنا جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، لیڤا کاریگەری زۆری لەسەر بڕیاری چاڤی هه‌بووه‌، سەرەڕای ئەوەی باس له‌ گرژی په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌كرێت.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی ، لیڤاندۆڤسکی راگه‌یاندووه‌، ئەوەی بەسەر بارسێلۆنا هاتووه‌، په‌یوه‌ندی ته‌نها به‌ جاڤییه‌وه‌ نیه‌، بۆیە كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ چاڤی كردووه‌ و داوای لێکردووه‌، بیر لە هەڵوێستەکەی بکاتەوە، راهێنەرەکەش بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یاریزانه‌كه‌ پێزانینی هەبوو.

مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا لیڤا  دڵتەنگی خۆی لەسەر بڕیارەکەی جاڤی دەربڕیوه‌ و پێی راگەیاندووه‌، یاریزانەکان بەرپرسیارن لەو دۆخەی تیپەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دووپاتیکردۆته‌وه‌، یاریزانەکانی بارسا له‌  ئاست چاوەڕوانیه‌كانی راهێنه‌ر نه‌بوونه‌، هەروەها نەیانتوانیوە ئەو ئاستە باشە بپارێزن کە وەرزی ڕابردوو پێشکەشیان کرد.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشکراكردووه‌، دوای ئه‌م دیدارە، لیڤاندۆڤسکی یاریزانانی بارساى بانگهێشتی ماڵەکەی کردووه‌ بۆ خوانێك له‌ پێنا رێکخستنه‌وه‌ی ریزەکانیان و بەرزکردنەوەی متمانه‌یان .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button