ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کریستال پاڵاس بەرگریکارێکی گواستەوە

یەکێکە لە دیارترین بەرگریکارانی خولی بەلجیکی

یاریگا –

کریستال پاڵاس گرێبەستی گواستنەوەی دانیێل مونیۆز، لە یانەی خێنکەوە بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.

یانەکەی باشووری لەندەن، مونیۆزی کۆڵۆمبی بە بڕی 8.1 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بژاردەی زیادکردنی ساڵێکی دیکە.

یاریزانی تەمەن 27 لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانە بەلجیکییەکەوە کرد و زیاتر لە 120 یاری کردووە. لەم وەرزەدا 17 یاری کردووە و پێنج گۆڵی هەیە.

مونیۆز لە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی روونیکردەوە

زۆر دڵخۆشم گرێبەستم لەگەڵ یانەیەکی مێژوویی واژۆ کردووە، کریستال پاڵاس یانەیەکی گەورەیە. زۆر دڵخۆش و بەپەرۆشم، تاوەکو یارییەکانم دەستپێبکەم. پێم وایە خەونەکەم بووە راستی و ئێستا دەبێ ئەرکەکەم جێبەجێ بکەم.

پاڵاس دەمێکە بە دوای بەرگریکارێکی باڵی راست دەگەڕێت، دوای ئەوەی جۆیڵ وارد، کاپتنی یانەکە تووشی پێکانێکی درێژ بووە، بۆیە پەنا بۆ مونیۆز برا.

پاڵاس لە کۆی 12 یاری رابردوودا، تەنیا یەک یاری بردووەتەوە و ئێستا لە پلەی 15ی پرێمەرلیگدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button